یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(1)
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان_ عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان:47
ڕۆژی ده‌رهێنان:21/11/2004
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه(1)ی مادده‌ی (53) له یاسای ژماره(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان _عێراق و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره(54)ی ڕۆژی (20/11/2004)دا ئه‌نجامی داوه‌و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره(47)ی ساڵی 2004
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق له (111) سه‌دو یازده ئه‌ندام پێكدێت)
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(مادده‌ی شه‌شه‌م:به‌پێی یاسای، هه‌یئه‌تێكی باڵای سه‌ربه‌خۆ، بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵسوراندنی چالاكیه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له هه‌رێمی كوردستان - عێراقدا، پێكده‌هێنرێ. ئه‌م هه‌یئه‌ته لیسته‌كانی هه‌ڵبژێرده‌ران ئاماده ده‌كا، مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمدا دیار ده‌كا، ڕێنمایی پێویستیش بۆ ساناكردنی ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌رده‌هێنێ).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێ، به‌م شێویه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(هه‌یئه‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ده‌كا، بۆی هه‌یه، شێوه و شێوازی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كاندا دیار بكا و لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زییه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش پێكبهێنێ).
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م ئیلغا ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێی:
(هه‌رێمی كوردستان_عێراق به یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و دابه‌ش ده‌كرێ به‌سه‌ر مه‌ركه‌زگه‌لی هه‌ڵبژاردندا).
مادده‌ی پێنجه‌م:
(مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی دوازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(له پازده ڕۆژه‌ی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن، یان كاتێ خۆی به بڕیارێ، خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم دیار ده‌كرێ و له ڕێگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، به‌ر له‌و واده دیاركراوه، به ماوه‌یه‌ك بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له مانگێك كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی پازده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(لیسته‌كانی ناوی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كرێن و به‌پێی پیتی ئه‌بجه‌دی ڕیز ده‌كرێ، پیشه‌و ناونیشان و به‌رواری شوێنی له دایك بوونیانی تێدا ده‌نووسرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌لوا، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ی باڵا بۆی هه‌یه، ڕێگایه‌كی دیكه‌ی له‌بار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته بدۆزێته‌وه)
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی شازده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(هه‌یئه‌ی باڵا، دابه‌شكردنی لیسته‌كان به‌سه‌ر مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمدا، ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، به له‌وحه‌گه‌لێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده ده‌كرێن و چه‌سپ ده‌كرێن، تا هاوولاتیان بتوانن هه‌ر هیچ نه‌بێ پێش پازده ڕۆژ له واده‌ی ده‌نگدان، لیسته‌كان ببینن، به مه‌رجێكیش مۆری هه‌یئه‌ی باڵایان لێدرابێ و به‌رواری ئیعلان كردنه‌كه‌شی پێوه دیار بێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ده‌قی مادده‌ی پازده).
مادده‌ی نۆیه‌م:
بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی هه‌ژده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(2- داواكه له‌گه‌ڵ ڕای لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پێوه‌نداری هه‌ڵبژاردن، پێشكه‌ش به هه‌یئه‌ی باڵا ده‌كرێ. هه‌ئیه‌ی باڵاش، له ماوه‌یه‌كدا، له سێ ڕۆژ نه‌ترازێ، كه له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێده‌كا، سه‌یری ده‌كا، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه).
مادده‌ی ده‌یه‌م:
بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی بیست و دووی یاساكه، هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(هه‌ر حیزبێ، یا هه‌ر گرووپێ له كوردستاندا، بۆی هه‌یه لیستێكی تایبه‌ت به خۆی پێشكه‌ش بكات، ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆی، له چوارچێوه‌ی كوردستانی عێراقدا تێدا بێت، به مه‌رجێ ڕێژه‌یه‌ك ئافره‌تی تێدا بێ، كه له (25%) كه‌متر نه‌بێ، ناوی پاڵێوراوه‌كانیش به جۆرێ ڕیز كرابێ كه له كه‌می ناوی یه‌ك پاڵێوراوی ئافره‌ت له ناو چوار ناواندا هه‌بێ. له ناو چوار ناوه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی لیسته‌كه‌شدا ناوه‌كان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕیز ده‌كرێن تا كۆتایی لیسته‌كه، به مه‌رجێكیش هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له چوار پاڵێوراو كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یازده:
هه‌ر دوو بڕگه(3،2) له مادده‌ی بیست و سێ هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(2- خۆپاڵێو بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی (التمییز)ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاری هه‌یئه‌ی باڵا بدات، له ماوه‌ی دوو ڕۆژ، كه له ڕۆژی ته‌بلیغی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
3- دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی بنبڕ ده‌رباره‌ی ئه‌و تانه‌یه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ده‌رده‌هێنێ).
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی بیست و چوار هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، له سنووری یاسا و پێڕه‌ی گشتی و ئادابدا سه‌ربه‌سته، به‌مه‌رجێ هه‌یئه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵی چونیه‌ك بۆ هه‌موو لیسته ڕكابه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات).
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی بیست و هه‌شت هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(مادده‌ی بیست و هه‌شت، هه‌یئه‌ی باڵا كارته‌كانی هه‌ڵبژاردن له چاپ ده‌دا و سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده ده‌كات).
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی سی و پێنج هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(مادده‌ی سی و پێنج، لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان له ڕه‌شنوسگه‌لێكدا به ئیمزای خۆی ڕێك ده‌خات و هاوپێچ گشت به‌ڵگه نامه‌كانی تایبه‌ت به بزاڤی هه‌ڵبژاردنیان له‌گه‌ڵ له‌ناو زه‌رفێكی داخراوی مۆركراو به مۆری خۆی، به هه‌یئه‌ی باڵا ده‌سپێرێ).
مادده‌ی پازده:
بڕگه (3) له مادده‌ی سی و شه‌ش هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(3- ئه‌گه‌ر حزبێ له‌ناو كۆمه‌ڵه حزبێكدا كه هه‌موویان به ناوی یه‌ك نه‌ته‌وه‌وه ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن (توركمان،كلدان، ئاشوری، ئه‌رمه‌نی، عه‌ره‌ب) مامناوه‌ندی (معدل) هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام حزب له حزبه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه زۆرترین ده‌نگی هێنابێ، كورسییه‌كی ده‌درێتێ).
مادده‌ی شازده:
بڕگه‌ی(2) له مادده‌ی سی و حه‌وت هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
2- هه‌یئه‌یی باڵا، پاش دابه‌شكردنی كورسییه براوه‌كانی هه‌ر لیستێك، به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كانی لیسته‌كه، به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌تی زنجیره‌ی ناوه‌كانی پاڵێوراوانی لیسته‌كه ئه‌وجا ناوی ئه‌وانه ڕاده‌گه‌یێنێ كه ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ش پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه چۆڵه‌كانی لیستی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی زنجیره‌ی ناوه‌كانی لیسته‌كه ده‌بێ و، ناشێ لایه‌نی خاوه‌ن لیسته‌كه‌ش، كورسی له هیچ پاڵێوراوێكی خۆی بكێشێته‌وه، به‌هه‌ر هۆیه‌ك، بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی (44) ئیلغا ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده:
ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه، ده‌خرێته سه‌ر ده‌روازه‌ی حه‌وته‌می حوكمه تاكوته‌راكان (المتفرقه):
كۆمیساریه‌تی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ سه‌رپه‌رشتی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق و به‌ڕێوه‌بردنیشی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه جێگای هه‌یئه‌ی باڵا ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی نۆزده:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
ئه‌م یاسایه له ڕؤژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار و، له (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان _ عێراق