یاسای دووه م هه مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان _ عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 13
ڕۆژی بڕیار: 29/4/ 1998
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌م له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997دا پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی ڕۆژی 26/4/1998 دا یاساكاری كردووه ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا.
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 1998
(یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
1- ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی فه‌رمانه گشتییه‌كان پێكه‌وه كۆ ناكرێنه‌وه، فه‌رمانبه‌ری گشتی به ده‌ستی له كاركێشراوه حسێب ده‌كرێ له‌و ڕۆژه‌وه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌ندا سوێند ده‌خواو، له سه‌ریه‌تی كه سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن له هه‌ڵوێستی فه‌رمانبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه.
2- نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه په‌یوه‌نداره‌كان به فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆ بكرێته‌وه. ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی كه یه‌كێك له‌و ئه‌نجومه‌نانه هه‌ڵبژێرێ له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له جاڕدانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه حسێب ده‌كرێ و ئه‌نجومه‌نیش به‌مه ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی په‌نجا هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
(به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن یاسایی نابێت ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده نه‌بن، ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی به ئاماده‌بووانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌دا، له‌و بارانه‌دا نه‌بێ كه زۆرینه‌ی تایبه‌تی گه‌ره‌كه، به گۆێره‌ی یاسا، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش دا به‌لای سه‌رۆك دا داده‌له‌نگێ).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و یه‌ك هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن چوار ساڵه، له یه‌كه‌م دانیشتنه‌وه ده‌ست پێده‌كا و به دوایین دانیشتن له ساڵی چواره‌مدا دوماهی پێدێ).
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاری ئه‌نجومه‌ن خۆیان ته‌رخان كردووه ئه‌نجامدانی ئیشوكاری حزبایه‌تی یان نه‌قابی یان ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، به ئه‌نجامدانی وه‌زیفه یان ده‌ست ڕه‌نگینی یان پیشه‌یی حسێب ناكرێ و له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه‌دا هاو دژ نییه).
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا په‌خش ده‌كرێ.
جه‌وهه‌ر نامیق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان_ عێراق