هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری توركیا كه‌وته خوڵی دووه‌م
خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری توركیا له نێوان ئه‌ردۆغان و قلیچدارئۆغلو، بڕیار وایه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، واته له 28ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
ڕه‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك له نێو گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی گوتی: "هێشتا نازانم هه‌ڵبژاردن له خولی یه‌كه‌م كۆتایی پێهاتووه یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاری نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌وه بێت كه هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته خولی دووه‌م، ڕێز له‌و بڕیاره ده‌گرم"