هه‌ڵبژاردنی توركیا
سەرنجێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی تورکیا ..
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 14ى ئایار، هه‌ڵبژاردنى خولى بیست و هه‌شته‌مى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توركیا سازده‌كرێ.
- ده‌نگدان له هه‌شتى به‌یانى ده‌ست پێده‌كا، ٥ی ئێوارە كۆتایى دێ.
- 60 ملیۆن و 843 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، 4 ملیۆن و 904 هه‌زاریان یه‌كه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
- 191 هه‌زار سندوقى ده‌نگدان ئاماده كراوه.
- له 11 ویلایه‌تى بومه‌له‌رزه‌لێدراو، بۆ ده‌نگدان ڕێوشوێنى تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
- تا سه‌عات ٦ پێشبینى و كۆمێنت، له ته‌واوى ده‌زگاكانى مێدیا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا مافى ڕوماڵیان هه‌یه.
- سه‌عات ٨ ئێوارە قه‌ده‌غه هه‌ڵده‌گیرێ، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ كاتى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه پێشبخا.
ململانه‌ى توند له نێوان دوو به‌ره و دوو كه‌سایه‌تیدایه:
۱ـ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ۲ ـ كه‌مال كلیچدارئۆغڵو دوو كاندیدى به‌هێزى سه‌رۆككۆمار.
* هاوپه‌یمانى جمهور، كه بریتیه له ئاكپارتى، مه‌هه‌په، ڕه‌فاهى نوێ .. هه‌روه‌ها حیزبى یه‌كگرتووى مه‌زن، ده‌نگ به جمهور ده‌دا بێ ئه‌وه‌ى له هاوپه‌یمانیه‌كه‌دا بێ.
* هاوپه‌یمانى ئوممه‌ت، كه بریتیه له: جه‌هه‌په، حیزبى چاكه‌خواز، حیزبى سه‌عاده‌ت، حیزبى دیموكرات، حیزبى ئاینده، حیزبى پێشكه‌وتن و دیموكراسى.
جیا له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه، كورد و چه‌پى سونه‌تى توركیا، كوالیسیۆنێك و دوو لیستیان هه‌یه:
هه‌ده‌په، پارتى كرێكاران، حیزبى سه‌ربه‌خۆى گه‌ل، یه‌كێتیى ڕێكخراوه سۆشیالیسته‌كان..
دوو لیست به ناوه‌كانى: چه‌پى سه‌وز، حیزبى كرێكاران..
ده‌نگى كورد و چه‌په‌كان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بۆ سه‌رۆكى پارتى كۆمارى گه‌ل، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵوه.
كێ ده‌یباته‌وه؟
پرسیارێكى قورسه، ڕاپرسییه‌كانى كۆمپانیا و دامه‌زراوه موعته‌به‌ره‌كانى توركیا، تا دوێنى هه‌ینى، پێشكه‌وتنێكى كه‌مى كلیچدار ئۆغڵو پێشبینى ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ى له خولى یه‌كه‌م نیوه + ١ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێ و كورسى سه‌رۆك كۆمارى بباته‌وه.
پێشبینى وایه ئاكپارتى به‌شێك له كورسیه‌كانى بدۆڕێنێ و ئیدى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى له‌ده‌ست بدا و خۆرى حوكمڕانى بیست ساڵه‌یى ئاوا ببێ.
هاوكات جه‌هه‌په‌ش ژماره‌یه‌كى كه‌م له كورسیه‌كانى ده‌دۆڕێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و داود ئۆغڵو و عه‌لى باباجان، ده‌رفه‌تى دروستكردنى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌یه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ئه‌وه‌ى لێ چاوه‌ڕێ ناكرێ توركیا به‌ره‌و كه‌نارى سه‌قامگیرى سیاسى و سه‌ره‌نجام بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و هه‌ستانه‌وه‌ى دراوی لیره به‌رێ، له لایه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و جمهور بدۆڕێن، بێگومان به‌هاسانى خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و وه‌كو خولى ڕابردوو، ڕێگاى دادگاى ده‌ستورى و بژاردەی قانونى ده‌گرنه به‌ر. له لاى دووه‌م، ده‌رچوونى كلیچدارئۆغڵو و هاوپه‌یمانى ئوممه‌ت، یه‌كسان نیه به كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى به‌هه‌شت، جگه له ئاكپارتى و مه‌هه‌په و خه‌بات و ململانه‌ى په‌رله‌مانى، به‌رژه‌وه‌نده‌ى فه‌تۆچیه‌كان ( فتح اللە گیولەن )و ده‌روێش و مه‌وعیزه خوێنه‌كان و مه‌دره‌سه دینیه‌كان و توێژاڵى به‌رفراوانى دینداران، كه پێشتر نیوه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان نه‌بوونه، گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێ ببنه به‌ره‌یه‌كى به‌هێزى ئۆپۆزسیۆنى ناپه‌رله‌مانى و سەرچاوەی ناسه‌قامگیرى سیاسى لەو وڵاتە فرەئەتنییە.