سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركیادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/6/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیادا كرد.
دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و میوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا له ئه‌نقه‌ره، به‌شدارییان له ئێواره‌خوانێكدا كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا، به‌ڕێوه چوون.