كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2024
پێچه‌وانه‌ی حزبی دیموكرات، كه كاندیدێكی كه‌می هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كۆمارییه‌كان به له‌شكرێك كاندیده‌وه هاتوونه‌ته مه‌یدان و تاكو ئێستا ژماره‌ی كاندیده‌كانیان گه‌یشتۆته 15 كه‌س.
نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، كه له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می ساڵی 2024 ئه‌نجام ده‌درێت، ماوه. به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا خۆكاندیدكردنیان ڕاگه‌یاندووه.
لێره‌دا ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید كردووه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:
حزبی كۆماریخواز
1- دۆناڵد تره‌مپ Donald Trump
له‌دایكبووی ساڵی 1946، له نێوان ساڵانی 2017 – 2021 چل و پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا بووه و بۆ جاری دووه‌م خۆی كاندید ده‌كات.
2- ڕان دسانتیس Ron DeSantis
دسانتیس له دایكبووی ساڵی 1978 و ته‌مه‌نی 44 ساڵه و چل و شه‌شه‌مین والی فلۆریدایه
3- تیم سكۆت Tim Scott
له دایكبووی ساڵی 1965 و ته‌مه‌نی 57 ساڵه، تاکە سیناتۆری ڕەشپێستی كۆماریخوازه‌كانی ئەمریکایە. له ساڵی 2013ـه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی پیران.
4- نیكی هێلی Nikki Haley
له دایكبووی ساڵی 1972 و ته‌مه‌نی 51 ساڵه، سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتی ئهمریاكایه كه له ساڵی 2017 تاكو 2018 سه‌فیری ئه‌مریكا بووه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
5- ڤیڤێک ڕاماسوامی Vivek Ramaswamy
له دایكبووی ساڵی 1985 و ته‌مه‌نی 37 ساله، وەبەرهێنەر و بەڕێوەبەری پێشووی بایۆتێکنۆلۆژیایە. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢١ کۆمپانیایەکی دەرمانسازی به‌ڕێوه ده‌برد.
6- مایك پێنس Mike Pence
له دایكبووی ساڵی 1959 و ته‌مه‌نی 64 ساڵه، پارێزه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای جێبه‌جێكاری ئه‌مریكا بووه كه له ساڵی 2017 تا 2021 چل و هه‌شته‌مین جێگری سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا بووه. پێنس لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ وەک والی ویلایەتی ئیندیانا کاری کردووە.
7- کریس کریستی Chris Christie
له دایكبووی ساڵی 1962 و ته‌مه‌نی 60 ساڵه. سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكایه كه له ساڵی 2010 تاكو 2018 والی نیوجێرسی بووه. له ساڵی 2002 تاكو 2008 و له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیۆ بۆش دادوه‌ری باڵای نیۆجێرسی بووه.
8- ئاسا هاچینسۆن Asa Hutchinson
ویلیا‌م ئاسا هاچینسۆن له دایكبووی ساڵی 1950 و ته‌مه‌نی 72 ساڵه. سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مریكایه و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 وه‌ك والی ئاركانزاس هه‌ڵبژێردرا.
9- دوگ بورگوم Doug Burgum
لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٦ و ته‌مه‌نی 66 ساڵه. خاوەنکار و سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە وەک ٣٣هەمین حاکمی داکۆتای باکوور هه‌ڵبژێردراوه.
10- لاری ئێلدەر Larry Elder
له دایكبووی ساڵی 1952 و ته‌مه‌نی 71 ساڵه. پێشكه‌شكاری ڕادیۆ بووه. هه‌روه‌ها پارێزه‌ر و له باشووری لۆس ئه‌نجلێس گه‌وره بووه.
11- گلێن یۆنگکین Glen Youngkin
له ساڵی 1968 و ته‌مه‌نی 55 ساڵه، له ساڵی 2021 وه‌ك والی ڤیرجینیا هه‌ڵبژێردراوه. هێشتا كاندیدبوونی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
12- پێری جۆنسۆن Perry Johnson
له دایكبووی ساڵی 1948 و ته‌مه‌نی 75 ساڵه. ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ والی میشیگان كاندید بكات، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كرا.
حزبی دیموكرات
1- جۆ بایدن Joe Biden
له دایبكووی ساڵی 1942 و ته‌مه‌نی 80 ساڵه. به‌ته‌منترین سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكایه. بۆ جاری دووه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید ده‌كات.
2- ماریان ویلیامسۆن Marianne Williamson
له دایكبووی ساڵی 1952 و ته‌مه‌نی 70 ساڵه، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، بۆ دووه‌مجاره كاندیدبوونی خۆی بۆ كۆشكی سپی ڕاده‌گه‌یێنێت. له هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 2020 وه‌ك دیموكراتخوازێك خۆی كاندید كرد، به‌ڵام به‌ر له هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه.
3- ڕۆبێرت كه‌نه‌دی جونیۆر Robert Kennedy Jr
له دایكبووی ساڵی 1954 و ته‌مه‌نی 69 ساڵه. كوڕی سیناتۆری ئه‌مریكایی ڕابێرت ئێف كه‌نه‌دییه، كه له ساڵی 1968 و له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن تیرۆر كرا.