یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1994
بڕیار
به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق له (16) شانزه‌مین دانیشتنی خۆی له 14/12/1994دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1994
یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق
ژماره (1)ی ساڵی 1992
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (44) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 دوای هه‌مواركردن به‌مشێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، پاڵێوراوێكی تری هه‌مان لیست كه له‌لایه‌ن خاوه‌نی لیسته‌كه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، جێگه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشوو ده‌گرێته‌وه، وه‌ك له بڕگه‌ی (2)ی مادده (37)ی ئه‌م قانوونه‌دا هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جه‌وهه‌ر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق