ده‌سپێكردنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئیسپانیا
به‌پێ ڕاپۆرتی تۆڕی هه‌واڵی ڕۆیتێرز: ده‌نگده‌رانی ئیسپانیایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌و وڵاته چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێته دوایین ئه‌ندانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌ره‌و ڕاستئاژۆیه‌كی توندڕه‌و ده‌گۆڕێت.
"پێدرۆ سانچێز" سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست و هاوبه‌شه چه‌پئاژۆی توندڕه‌وی "پۆدمۆس" له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی و ناوچه‌یی تووشی شكستێكی گه‌وره بوو، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دا.
سانچێز له ساڵی 2018ـه‌وه تاكو ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیایه.
زۆربه‌ی ڕاپرسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حزبی ڕاستئاژۆی میانه‌ڕۆ سه‌رده‌كه‌وێت، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویستی به هاوپه‌یمانیی حزبی ڕاسئاژۆی توندڕه‌وی بۆكسه.
ئه‌و هاوپه‌یمانیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی ئه‌و وڵاته كه له ساڵی 1970 وه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاوی ناوه، دوای 40 ساڵ "فرانسیسكۆ فرانكۆ" هێزێكی ڕاستئاژۆی توندڕه‌وی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا بگه‌ڕێنێته‌وه.