ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی و سه‌ركه‌وتنی حزبی ڕاستڕۆی خه‌ڵكی ئیسپانیا
حزبی ڕاستڕۆی خه‌ڵكی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت.
تۆڕی هه‌واڵنێری ئسپۆتنیك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ئیسپانیا، حزبی ڕاستڕۆی خه‌ڵكی ئیسپانیا به سه‌رۆكایه‌تی "ئالبێرتۆ نۆنز فیخۆ" به به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وت، به‌ڵام بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به ئه‌ژماركردنی زیاتر له 99.3 له سه‌دی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ئیسپانیا، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه حزبی خه‌ڵك به سه‌رۆكایه‌تی "ئالبێرتۆ نۆنز فیخۆ" به به‌ده‌ستهێنانی 136، 47 زۆرتر له خولی 4 ساڵه‌ی پێشوتر و سۆسیالیسته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی "پێدرۆ سانچێز" به به‌ده‌ستهێنانی 122 كورسی له كۆی 350 كورسی زۆرترین كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سهێناوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان باس له سه‌ركه‌وتنی ئه‌لبێرتۆ نۆنز فیخۆ سه‌ركرده‌ی حزبی ڕاستڕۆی ئیسپانیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 150 كورسی بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبه بچوكه‌كانی دیكه و پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حزبی خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه، واته 176 كورسی پێویسته تاكو بتوانێت له‌گه‌ڵ حزبه بچووكه‌كان هاوپه‌یمانی گرێ بدات و حكوومه‌تی نوێی ئیسپانیا پێكبێنێت.
"پێدرۆ سانچێز" سه‌ركرده‌ی حزبی سۆسیالیست و ڕكابه‌ری حزبی ڕاستڕۆی خه‌ڵك به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه سۆسیالیسته‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 كورسیی زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه، ئاهه‌نگیان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گێرا.