پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران تا 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت

پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران تا 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت

جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر ئاشکرایکرد ، پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران تا 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بۆیە داواکارین خەڵک لەو ماوەیە سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان تۆمار بکەن و بێبەش نەبن لە دەنگدان.
بۆتان شێرکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران بەردەوامە و تا 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبین، داواکارین ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە سەردانی بنکەکانمان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن، ئەگەر نا دواتر ماوەکەی درێژ نەکرێتەوە بێبەش دەبن و ناتوانن خۆیان تۆماربکەن، بۆیە ئێستا دەرفەتە بۆ خۆ تۆمارکردن و گواستنەوەی ناوی خۆیان.
جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر گوتیشی: ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە دێن سەردانمان دەکەن و خۆیان تۆمار دەکەن، داواکارین ئەگەر هەمووشی تەواو نەبێت وادەکەیان بۆ درێژبکرێتەوە.
بۆتان شێرکۆ ڕوونیشی کردەوە ، پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران لەناو ئاوارەکانیش بەردەوامە و تا ئێستا 5هەزار ئاوارە خۆیان تۆمار کردووە لەگەڵ هەزار ئاوارەی نوێ، چونکە بەپێی رێنمایی کۆچ و کۆچبەران ئەوەی ناوی لای ئەوان نەبێت پێویستە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی بۆ دەنگدان.