سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل ڕایگه‌یاند:
ژماره‌ی هاوپه‌یمانییه‌كان گه‌یشتۆته (50) هاوپه‌یمانی، كه له كۆی (296) حزبی مۆڵه‌ت پێدراو (198) جزبی تێدایه، سەبارەت بەو حزب و لایه‌نانه‌ی، کە بە تاک بەشداری له هه‌ڵبژاردن دەکەن، گەیشتووەتە (٩٨) حزب و لایه‌ن، و (٦٣) حزبیش هێشتا ڕێكاری تۆماركردنیان ته‌واو نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "كۆمسیۆن سبه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان درێژ بكرێته‌وه یان نا".
ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:
١.تحالف ائتلاف الوطنية.
٢. تحالف النهج الوطني.
٣. تحالف الحسم الوطني.
٤. تحالف الرئاسة.
٥.تحالف مدار باستثناء مجلس البصرة.
گەورەترین هاوپەیمانییەکان
١. تحالف دولة القانون. ( 12 ) حزب
٢.تحالف قيم المدني. ( 10 ) حزب و لایه‌ن
٣. تحالف الحسم الوطني. ( 9 ) حزب و لایه‌ن
٤. تحالف القوى المدنية. ( 9 ) حزب و لایه‌ن
٥. تحالف تركمان العراق. ( 9 ) حزب و لایه‌ن
ژمارەی هاوپەیمانی لە پارێزگاکان
1. بەغدا (18) هاوپەیمانی
٢. ئەنبار (17) هاوپەیمانی
3. بەسڕە (16) هاوپەیمانی
4. نەینەوا (16) هاوپەیمانی
5. کەرکووک (١٦) هاوپەیمانی
6. واست (15) هاوپەیمانی
7. بابل (14) هاوپەیمانی
8. موسه‌ننا (14) هاوپەیمانی
9. کەربەلا (١٤) هاوپەیمانی
10 زیقار (13) هاوپەیمانی
11. ئەلقادسییە (١٣) هاوپەیمانی
12. 12. دیالە (11) هاوپەیمانی
13. نەجەف (11) هاوپەیمانی
14. میسان (10) هاوپەیمانی
15. سەلاحەدین (10) هاوپەیمانی