داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکرێت

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکرێت

هاوپەیمانی سەربەخۆکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکات، ئەمەش بەهۆکاری "تای هەڵبژاردن"ی هەندێک کوتلە ناوبرد، ئەوە لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، ژمارەیەکی کەم دەنگدەر لە شارەکانی عێراق بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکان سەردانی بنکەکانیان کردووە.
هاوپەیمانێتی سەربەخۆکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "ژمارەیەک کوتلەی سیاسیی هەوڵی زاڵبوون بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا دەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر کورسییەکانی پەرلەماندا گرت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 19ی ئابی 2023، ئەنجامی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، کە کشانەوەیەکی بەرچاو و گەورەی لە ژمارەی کاندیدەکان و دەنگدەران نیشاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم دابەزینە ئاماژەیە بۆ بوونی کاردانەوەی بنەڕەتی کە پێویستی بە هەڵسەنگاندنی ورد و بڕیاری کاریگەر هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆیە هاوپەیمانی سەربەخۆکان بە نیگەرانییەوە سەیری کەمبوونەوەی ژمارەی کاندیدەکان دەکات، بەمەش ئاگادارە لەوەی کە کێبڕکێی دیموکراسی لەسەر بنەمای خستنەڕووی چەندین بژاردە بۆ هاووڵاتیانە.
دەشڵێت: کە "ئەمە بەهۆی دابەزینێکەوە کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر سرووشتی پێکهێنانی ئەنجومەنەکان و هەمەچەشنی بیرۆکە و دیدگاکان هەبێت کە نوێنەرایەتیان دەکەن، بۆیە هاوپەیمانی سەربەخۆکان داوای دەکات شیکردنەوە بۆ هۆکارەکانی ئەم دابەزینە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە بەهێزکردنی ئامادەبوونی دیموکراسی بکرێت".
راشیگەیاند، "سەبارەت بە لیستی دەنگدەران و ژمارە نوێکراوەکانی داتاکانیان سەرچاوەیەکی دیکەی نیگەرانی پێکدەهێنن، ژمارەیەکی کەمتر لە دەنگدەرانی تۆمارکراو کاریگەری لەسەر شەرعیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت، بەو پێیەی ئاماژەیە بۆ نەبوونی باوەڕیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەوڵەکان بەهێزتر بکەن بۆ ڕازیکردنی زیاتری هاوڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان و بەشداری چالاکانە لە دیاریکردنی داهاتووی کۆمەڵگاکەیان".
پێشتریش هاوپەیمانی سەربەخۆکان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاندبوو، گوتبووی: بەهۆی ئەو کەشوهەوایە دیموکراسیەی کە ئێستا هەیە، گونجاو نییە و لەگەڵ پرەنسیپەکانی یەکپارچەیی و دیموکراسیدا ناگونجێت.