مەحموود محەمەد: ئێمە لە رووی تەکنیکی و سیاسیی و ئیداریی، ئامادەکاریمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم کردووە.
مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، لهسهر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: خۆزگە ساڵێک پێشتر هەڵبژاردن بکرایە کاتێ ماوەی پەرلەمان بەرەو بەسەرچوون دەچوو، تووشی ئەم بڕیارانەی ئەخیریش نەدەبوو، زۆریش هەوڵماندا بەڵام بە داخەوە نەکرا، ئێمە ئامادەکاریمان کردووە لە رووی تەکنیکی و سیاسیی و ئیداریی، کادیرانی حکومەت، سەرۆکی هەرێم، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامیان داوە و بڕیاری بۆ دراوە، دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەغدا چی دەکات و چۆن کارەکە بەڕێوەدەبەن، کە ئێمە زەمینە خۆشکەر دەبین تا بتوانن کارەکانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام بدرێن.