كۆمسیۆن ژماره‌ی كاندید و هاوپه‌یمانی و حزبه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕاده‌گه‌یێنێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و حزب و کەسانەی کە بڕیارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا بەشداری بکەن، ڕادەگەیەنێت.
کۆی گشتی ئەو هاوپەیمانی و حزب و کەسانەی کە بڕیارە بەشداری لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا بکەن بەمشێوەیە دابەشکراون:
1- ژمارەی هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان 38 هاوپەیمانێتییە.
2- ژمارەی حزبه بەشداربووەکان بەبێ پارته‌كانی پێكهاته‌ی كۆتا 28 حزب.
3- ژمارەی حزبه بەشداربووەکان، بۆ كورسی كۆتا 8 حزب.
4- ژمارەی حزبی پێكهاته‌ی به‌شداربوو 10 حزب.
5- کۆی گشتی کاندیدەکان 6022 كاندید.
6- ژمارەی كاندیدی هاوپەیمانیهتییهكان 4223 كاندید.
7- ژمارەی كاندیدی حزبه‌كان 1729 كاندید.
8- ژمارەی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ 70 كاندید.
9- ژمارەی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورسی گشتی 22 كاندید.
10- ژمارەی کاندیدەکانی مەسیحی 16 كاندید.
11- ژمارەی کاندیدەکانی سابیئه 10 كاندید.
12- ژمارەی کاندیدەکانی کوردی فەیلی 13 كاندید.
13- ژمارەی كاندیده‌كانی شه‌به‌ك 5 كاندید.
14- ژمارەی کاندیدەکانی ئێزیدی 4 كاندید.
15- ژمارەی کاندیدی پێکهاته‌كان 48 كاندید.
16- كۆی گشتی هاوپەیمانی و حزب و تاکەکان 136.