ماوه‌ی نوێكردنه‌وه و تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژ كرایه‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4/9/2023 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا، ماوه‌ی تۆمار و نوێكردنه‌وه و وه‌رگرتنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ 20ی ئه‌یلوول درێژ بكرێته‌وه.
بەرپرسی هونەریی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە کارتی بایۆمەتری دەربکەن لە ماوەی ئەو مانگەدا بۆیان دەربکرێت و بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
"لە 13ـی تەممووزەوە نوێکردنەوە و تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بڕیاربوو تا كۆتایی ڕۆژی 9/9/2023 له هه‌ر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بایۆمەترییان نییە لەو مانگە بۆیان دەربکرێت و بتوانن لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن." ئه‌مڕۆش ئه‌و ماوه‌یه تاكو 20ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ درێژكرایه‌وه.