جومانه‌ ئه‌لغه‌لای: یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت

جومانه‌ ئه‌لغه‌لای: یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت

جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، یەکەمین پرۆسەی تاقیكردنه‌وه‌ یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
ئه‌لغه‌لای ڕایگه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (5ی ئه‌یلوولی 2023) كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ كه‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واته‌ 10ی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدات.
ڕوونیشیکردەوە، کە 927 وێستگەی دەنگدان بەسەر 15 پارێزگاری عێراقدا دابەشکراون، هەروەها ئاماژەی بۆ بوونی 906 ناوەندی تۆمار کرد کە لە قۆناغی ئەزمونیدا بە وێستگە هەژمار دەکرێن، جگە لە 21 فەرمانگەی هەڵبژاردن کە بریتین لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان و و فەرمانگەی نیشتمانی کۆمسیۆن لە بەغدا.
جومانە ئەلغەلای، ئاماژەی بەوەشدا کە دەنگدەرانی ئەم پرۆسەیە "کارمەندی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانن کە میلاکی هەمیشەیین یان کارمەندی گرێبەست ".
ئاشکراشی کرد، ژمارەی فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نزیکە 8 هەزار فەرمانبەر ده‌بن و دابەشبون بەسەر 927 ناوەندی تۆمارکردن.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەی بریتیە لەوەی کە "دڵنیابینەوە لە کار و لێهاتویی ئامێره‌كانی ده‌نگدان".
غەلای بەردەوام بوو و گوتی: "ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەنگەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و دەستی دەبێت بۆ ئەوەی دڵنیابین لە هاوتا بوونی ئەنجامەکان له‌گه‌ڵ دەقی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣."
بڕیارە ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی ساڵی 2023 هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ یەکەمجاریش لەدوای ساڵی 2005ەوە هەڵبژاردن لە شاری کەرکوک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە 285 کورسی پێکدێت، لەو ژمارەیەش 10 کورسی بۆ پێكهاته‌كان تەرخان دەکرێن.
بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023، هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکانی عێراق ژمارە 12ی ساڵی 2018، کورسی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت:
بەسڕە: 22 کورسی
دیوانیە: 14 کورسی
موسه‌ننا: 12 کورسی
نەجەف: 15 کورسی
بابل: 18 کورسی
بەغدا: 49 کورسی
دیالە: 15 کورسی
زیقار: 18 کورسی
سەلاحه‌دین: 15 کورسی
کەربەلا: 13 کورسی
کەرکووک: 15 کورسی
میسان: 13 کورسی
نەینەوا: 26 کورسی
واست: 14 کورسی