دهستپێكردنی ئامادهكاری بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
وەک هەوڵێک بۆ ڕێگری لە ساختەکاری کۆمسیۆنی بەغدا دوو شێواز بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی کوردستان بەکاردەهێنێت
داود سەلمان بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاهێنان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتووش خشتەیەک بۆ بەڕێکارەکانی ئامادەکاری بڵاودەکەینەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە هەردوو میکانیزمی ئەلیکترۆنی و دەستی دەبێت، ئەویش وەک هەوڵ بۆ ڕێگری لە ساختەکاری.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و ٦٤۱ هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان مافی بەشداری هەڵبژاردنیان هەیە و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێم تا ۲۰ ی ئەیلول درێژکراوەتەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ۲٥ی شوباتی ساڵی ئاییندە بەڕێوەبچێت.