كۆمسیۆنی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو خشته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری مسیر بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی میدیایی ڕۆژی حه‌فته‌م (الیوم السابع)، ئه‌حمه‌د بنداری سه‌رۆكی به‌شی جێبه‌جێكاری كۆمسیۆنی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: كۆمسیۆن ڕۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو واته 25ی ئه‌یلوولی 2023 خشته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ڕاده‌گه‌یێنێ.
بنداری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێزن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌رۆككۆماری خۆیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر دڵنیایی دا، كه مافی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌رجی خۆكاندیدكردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه پارێزراو ده‌بێت و ده‌توانن به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن بكه‌ن. كۆمسیۆنیش به‌پێی پێویست چاو به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ده‌خشێنێته‌وه كه پێشكه‌ش كراون.
بنداری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ت و گۆمانه‌كان ده‌رباره‌ی شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نی، ده‌كات و له داهاتوودا دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ڕه‌وه‌ندی دیموكراتیك تێكبده‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌رۆكی به‌شی جێبه‌جێكاری كۆمسیۆنی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ژێر چاودێری ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌واوی كاندیده‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان بریكاریان ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د بنداری، هه‌روه‌ها داوای له میدیا و ڕاگه‌یاندنكاران كرد، بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و په‌یڕه‌وی له یاساكانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
سه‌رككۆماری میسر بۆ خولێكی شه‌ش ساڵه هه‌ڵده‌بژێردرێت و به ملیۆنان له خه‌ڵكی میسر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.