کۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به‌خۆی هەڵبژاردنەکان: ٦٢ هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به‌خۆی هەڵبژاردنەکان: ٦٢ هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆنووسی لیژنەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد، کە تێیدا 62 هەزار دەنگدەر ناویان تۆمار کراوە کە 47 هەزاریان لە کەمپەکان نیشتەجێن.
دەستەی کۆمسیاران کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد، کە دەتوانن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەنگ بدەن.
ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان 62 هەزار و 576 دەنگدەرە، کە 47 هەزار و 417 دەنگدەر نیشتەجێی کەمپەکانن و 15 هەزار و 159 دەنگدەر لە دەرەوەی کەمپەکان و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
سندوقی تایبەت بۆ ئەو ئاوارانەی نیشتەجێی ئەو کەمپانن دابین دەکرێت، سەبارەت بەو دەنگدەرانەی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێ نین، دەبێت لە پارێزگا ڕەسەنەکانی خۆیان دەنگ بدەن.
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا 38 هاوپەیمانی و 28 لایەن ڕکابەری دەکەن، جگە لە 70 کاندیدی سەربەخۆ و 5 هەزار و 925 کاندیدی دیکە لەسەر لیستی هاوپەیمانی و لایەنەکان.