ژماریه‌ك له‌ كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دوورده‌خرێنه‌وه‌

ژماریه‌ك له‌ كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دوورده‌خرێنه‌وه‌

دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق بڕیاریدا بە دورخستنەوەی 125 كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كه‌ لەنێویاندا 20 كاندید لە پارێزگای نەینەوایە و دیارترینیان (نەجم جبوری) پارێزگاری نەینەوایە.
بەپێی نوسراوێك كه‌ دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردووه‌، داوا ده‌كات ئەو 125 كاندیدە ڕێكارەكانی ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە و، 20 كاندیدیان لە پارێزگای نەینەوایە و 3 كاندیدی هاوپەیمانی سەروەریی و كاندیدێكی تەقەدوم و كاندیدێكی هاوپەیمانی حەسم و ئەوانی دیكە هی پارتە سیاسییەكانی دیكەیە.