نه‌یارێكی هاوكاریكردنی ئۆكراینا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سلۆڤاكیا سه‌ركه‌وت
پارتی "ئاراسته" (Smer) به سه‌رۆكایه‌تی ڕۆبەرت فیچۆ كه دژی هاوكاریكردنی ئۆكراینایه، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سلۆڤاكیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری نێودەوڵەتی تەسنیم، پارتێکی پۆپۆلیستی بە ئاراستەی چەپ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سلۆڤاکیا کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، سه‌ركه‌وت.
" ڕۆبەرت فیچۆ" سه‌رۆكوه‌زیانی پێشووتری سلۆڤاكیا كه سه‌رۆكایه‌تی حزبی (ئاراسته - Smer) ده‌كات له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵێنی دابوو كه هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكراینا ڕاده‌گرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، بەگوێرەی زۆرێک لە شرۆڤەکاران، دەنگدەرانی سلۆڤاکیا لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی شەممەدا، لە نێوان درێژەدان بە ئاراستەکردنی وڵاتەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا وەک ئەندامێکی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، یان خود گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ڕووسیا به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كرد.
ئەنجامی نزیك له دڵنیایی دەنگدانی ڕۆژی شەممە دەریدەخات کە پارتەکەی ڕۆبەرت فیتچۆ 23.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. پارتی "سلۆڤاکیای پێشکەوتنخواز" کە حزبێكی میانه‌ڕۆیه، لەسەدا ١٧.٠٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
زوزانا چزاپوتۆڤای سەرۆکی سلۆڤاکیا، پێشتر ڕایگەیاندبوو؛ بەبێ گوێدانە ئارەزووی تایبەتی خۆی، کاندیدی پارتی براوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو ڕادەسپێرێت.
ڕۆبێرت فیتچۆ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ گرت. هەروەها لە کۆمێنتەکانیدا هه‌ڵوێستی خۆی دژی هاوڕه‌گه‌زخوازان ڕاگه‌یاندبوو.
پارتی ئاراسته پێویستی بە پشتیوانی پارتە بچووکەکان دەبێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی سلۆڤاکیا. هاوپەیمانی میانه‌ڕۆی دەسەڵاتداری سلۆڤاکیا لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا بە ناردنی یارمەتی سەربازی و مرۆیی لە دژی لەشکرکێشی سەربازی ڕووسیا پشتیوانی ئۆکرانیای کردبوو.