کۆمسیۆن دوا بڕیاری دا... هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆی دەکرێت . وادەی خۆکاندیدکردنیش راگەیاندرا
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند،: "كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێكردووه و هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا كه 25ى شوباتى 2024ـه به‌ڕێوه‌بچێت".
راشیگەیاند: "له كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه".