کۆمسیۆن میکانیزمی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وەی‌ ده‌نگه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

کۆمسیۆن میکانیزمی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وەی‌ ده‌نگه‌كان  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمی ئەنجامدانی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، کە بڕیارە لە 25ی شوباتی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
جومانە ئەلغەلای؛ وتەبێژی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاكیی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (لە 25ی شوباتی 2024)، ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا:
پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی و چاپكردنی ڕاپۆرتی ئەنجامەکان، ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەستی بۆ هەموو وێستگەكانی دەنگدان لە هەمان وێستگەکانی دەنگدان ئەنجامبدرێت، بە مەبەستی هاوتاکردنی ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی و دەستی".
جومانە ئەلغەلای گوتی: ئەگەر ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی و دەستی یەکسان بێت، ئەوا ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی پەسەند دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەگەر جیاوازی لە نێوان ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی و ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەستی لە هەمان وێستگەی دەنگدان بە ڕێژەی کەمتر لە 5%ی پسووله‌ دروسته‌كانی نێو سندوقەکە بێت، ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەستی لە وێستگەکەدا پەسەند دەکرێت."
ئەلغەلای ئاماژەی بەوەدا کە “ئەگەر ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەستیدا هاوتا نەبێت و بە ڕێژەی ٥٪ یان زیاتر لە کۆی پسووله‌ دروسته‌كانی نێو سندوقەکە بێت، ئەوا وێستگەکە دەگوازرێتەوە بۆ بنكەی وردبینیی ناوەندی لە پارێزگا، بە مەبەستی وردبینیکردنی وێستگەکە و دووبارە ژماردنەوە و لێكجیاكردنه‌وه‌ی دەستی. كۆمسیۆن پشت بە ئه‌نجامه‌كانی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ پسوولەكانی دەنگدان لە بنكەی وردبینیی پارێزگا، دەبەستێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئه‌گه‌ر دوای 6 كاتژمێر له‌ كۆتاییهاتنی ده‌نگدان، ئه‌نجامه‌كانی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی، لەڕێگەی ناوەندی گوێزەرەوە نه‌نێردران بۆ بنكەی پۆلێنكردنی ئەنجامەكان لە نووسینگه‌ی نیشتمانی، ئه‌وا سندووقه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ بنكەی وردبینیی ناوەندیی پارێزگا بۆ وردبینیكردن لە ویستگەكە و دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی. کۆمیسیۆن ئەنجامی ژماردنەوە و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی پسووله‌كانی دەنگدان پەسەند دەکات".
https://alforatnews.iq/news