بهڕێوهچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی له پۆڵەندا
ئەمڕۆ یەکشەممە 15/10/2023، له پۆڵهندا 29 ملیۆن هاووڵاتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی پۆڵهندا چوونه بنکەکانی دەنگدان.
تۆڕی ههواڵنێری فڕانس 24 ڕایگهیاند: بەپێی ڕاپرسییەکان، پارتی پۆپۆلیستی یاسا و دادپەروەری (PiS) کە ئێستا لە دەسەڵاتدایە، زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئۆکتۆبەر لە پۆڵەندا ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرانهوه، کە بە گرنگ دادەنرێت بۆ ئایندەی پەیوەندییەکانی وڵات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئۆکرانیا.
بەپێی ڕاپرسییەکان پارتی پۆپۆلیستی یاسا و دادپەروەری زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت، بهڵام ئهم پارته بۆ پێكهێنانی دهوڵهتێكی هاوپهیمانی تووشی گرفت دهبێت، ئەمەش ڕێگە بۆ ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی دۆناڵد توسک سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئەوروپا خۆش دهكات.
سەرکەوتنی PiS دەتوانێت گرژییەکان لەگەڵ برۆکسل و کیێڤ زیاتر بکات و ئەو کەسانەی کە نیگەرانن لە داهاتووی دەوڵەتی یاسا، ئازادی ڕۆژنامەگەری، مافەکانی ژنان و مافی کۆچبەران بێهیوا بکات.
بڕیاره سبهی دوو شهممه 16/10/2023 ئهنجامهكانی ههڵبژاردن ڕابگهیێندرێت.