رۆژی سێشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی بنكه و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەكانی دیاریكرد.
گووته‌بێژی فه‌رمیی كۆمسیۆن (جومانه ئه‌لغه‌لای) به ئاژانسی ئهنباء ئه‌لعیراقیه(واع)ی ڕاگه‌یاند كۆتا بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت و ئاواره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1-: له ده‌نگدانی گشیدا؛ ژماره‌ی بنكه‌كان گه‌یشته (7166) بنكه و 35553 وێستگه،
2- له ده‌نگدانی تایبه‌تدا؛ ژماره‌ی بنكه‌كان 565 بنكه و 2367 وێستگه‌یه.
3- بۆ ده‌نگدانی ئاواره‌كان؛ ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان 35 بنكه و 120 وێستگه‌یه.
ئه‌لغه‌لای گووتی: كۆی گشتی گه‌یشتووته 7766 بنكه و 38040 وێستگه‌ی ده‌نگدان.