کۆمسیۆن وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدە بەدیلەکان و دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات
ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو کاندیدانەی كه لە پرۆسهی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەرکراون، ڕاگهیاند، هاوکات وادەی پەسەندکردنی ناوی جێگرەوەکان و دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، عیماد جەمیل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "تا ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 300 کاندید بێبەشکراون لهبهشداریكردن له پرۆسهی ههڵبژاردنهكان، بەمشێوەیە دابەشکراون: (197) لێپرسینەوە و دادپەروەری، (102) تاوانبار تۆمارکردن، (١) ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی، (١) تیرۆر، (١) دەستپاکی، (١٩) جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی کاندیدکردن".
جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆمسیۆن لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە هەمان هەفتەدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات".
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بنكه و وێستگە تایبەتەکانی دەنگدان، جەمیل گوتی: "ژمارەی بنكهكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی 7 هەزار و 166 بنکەیه و ژمارهی وێستگهكانی دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 وێستگهیه، هاوکات ژمارەی بنكهكانی دەنگدانی تایبهت 565 بنکەیه، هەروەها ژمارەی وێستگهكان دوو هەزار و 367 وێستگهیه. دەنگدانی تایبەت هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری، و ئۆرگانەکانی دیکە دەگرێتەوە جگە لە دەستهی حهشدی شهعبی.
ههروهها جهمیل راگهیاند: "سەبارەت بە دەنگدانی ئاوارەکان، بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ژمارەی ئاوارەکان لە 120 هەزارەوە بۆ 48 هەزار کەمیکردووە. ژمارەی بنكهی دەنگدان بۆ ئاوارەکان 34 بنکە و 120 وێستگهی دهنگدانه. بەمشێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی بنكهكانی دهنگدانی ئاوارەکان و گشتی و تایبهت (7765) بنكه و کۆی گشتی وێستگەکان (38 هەزار و 40) وێستگەن."
ئاماژەی بەوەشکرد: "بنكهكانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و قوتابیان و خوێندكارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژمارهیان 214 هەزار و 595 فەرمانبەرە و ئەم ژمارانەش ژمارەی کۆتایین کە دەتوانرێت دواجار پەسەندبکرێن."