کۆمسیۆن ژمارەی ئەو پاڵێوراوانهی کە لە هەڵبژاردنە خۆجێییهكان دوورخراونەتەوە ڕادەگەیەنێت
دوێنێ شەممە 21/10/2023 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو پاڵێوراوانهی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوورخراونەتەوە ڕاگهیاند، هاوکات هۆکاری دەرکردنیانی ڕوونکردەوە.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (وكالة الأنباء العراقیة- واع)ی ڕاگەیاند: تا ڕۆژی شهممه 21/10 ژمارەی پاڵێوراوی دوورخراوە گەیشتووەتە 393 پاڵێوراو، لهوانه 240 پاڵێوراو (لێپرسینەوە و دادپەروەری)، 54 (پێشینهی تاوانكاری)، 46 (دەستپاکی)، و 8 (بهڵگهنامهكانی خوێندن)، 12 (كارمهندانی دهزگا ئەمنییەکان).
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (وكالة الأنباء العراقیة- واع) دووپاتی کردەوە کە کۆمسیۆن لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا، پەسەندکردنی ناوی پاڵێوراوهكان ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە هەمان هەفتەدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.