كۆمسیۆن ئهنجامی تیروپشكی ئهلیكترۆنی بۆ كارمهندانی سهر سندووقی دهنگدان ڕادهگهیهنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە"جومانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆمسیۆن تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێم ڕێكنهخراون بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی داواکاران نزیکەی یەک ملیۆن بوو، بەڵام دەستەی کۆمسیاران زیاتر لە 600 هەزار داواکاری پەسەندکردووە بەپێی ئەو مەرج و ڕێنمایانەی کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دایناوە.
روونیشی کردەوە : کە کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 200 هەزار کارمەند هەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، لە ڕۆژی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە ئەنجام بدرێت.