كۆمسیۆن ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە دوورخراونەتەوە ڕادەگەیەنێت

كۆمسیۆن ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە دوورخراونەتەوە ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە 461 كەسە، 54 كەسیان لێ دەركراون كە كەوتوونەتە بەر سنوورداركردنی تاوانكاری و 240 كەسی دیكەش كە كەوتوونەتە ژێر لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە”.
به‌شێكی دیكه‌شیان كه‌ دورخراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ و ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش ڕێكاره‌كانی ده‌ستپاكی ده‌یانگرێته‌وه‌.