كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: مانگی داهاتوو كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تۆماركراون.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: مانگی داهاتوو كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تۆماركراون.

ڕۆژی چوارشەممە 25/10/2023 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە كە زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: " كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارتی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانە چاپ كردووە كە لە 20/3/2022 داتاكانیان تۆماركردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو و نوێكراوە گەیشتە ملیۆنێك و ٩٧٧ هەزار و ٣٦٩ دەنگدەر"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێستا كۆمسیۆن لە پرۆسەی چاپكردنی كارتی بایۆمەترییەكانیاندایە و مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو دابەشدەكرێن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "كۆی گشتی ئه‌و دەنگدەرانه‌ی كه‌ مافی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا هه‌یه‌، ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ دەنگدەرە لە ١٥ پارێزگادا".