کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان گەیشتنی زیاتر لە ملیۆنێک کارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند
کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گەیشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند .
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمۆسیۆن عماد جمیل ڕاگەیاند: لەم چەندڕۆژەی پێشوو ملیۆنێک و 140 هەزر کارتی بایۆمەتری گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی، کە تایبەتن بە پارێزگاکانی بابل، نەینەوا، ئەنباڕ و کرکوک و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کارتی پارێزگاکانی دیکەش دەگات.
وتیشی کە دابەشکردنی کارتەکان له ڕۆژی 16ی مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و پاش دوو ڕۆژیش بەسەرهاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
هەروەها وتی تیمەکانی چاودێری کە لەلایەن کومۆسیۆنەوە پێکهێنراوە بەردەوامە لە چاودێریکردنی کاری تێکدان و دڕاندنی وێنەی پاڵێوراوان، وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئهم مهبهسته پۆلیسی راسپاردووه. هەروەها ئەمانەتی بەغداد لهسهر چۆنیهتی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەکان ڕێنمایی دەرکردووە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئامادەکاریەکان بەردەوامن و لە ڕۆژی 20ی مانگەوە ڕاهێنان بە فەرمانبەرانی حکوومی دەستپێدەکات.