كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواو كراوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواو كراوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان

ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان پشتڕاستكردەوە.
عومەر ئەحمەد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: “ڕۆڵێكی گرنگ و پێشەنگانە هەیە لە بەڕێوەبردنی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن، بەو پێیەی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار دروست دەكات، كە ئاشنای هەڵبژاردنەكان بێت”، ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێمە زۆر حەزمان دەكرد راگەیاندنەكان وەك هاوبەشێك لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا لە كارەكانمان ئاگادار بكەینەوە."
ئاماژەی بەوەشكرد: "هەموو ئامادەكارییەكانمان لە بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان تەواوكردووە، داواشی لە راگەیاندنەكان كرد كە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشداری لە سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن".