ڕاستاندن له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق 2024
به‌مه‌به‌ستی ڕاستاندن له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق بۆ ساڵی 2024، له به‌رواری 14ی تشرینی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا له‌باره‌ی مافی حزبه سیاسییه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان به‌پێی یاسای حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان ژماره (36) بۆ ساڵی 2015 و یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (17) بۆ ساڵی 1993 یاخود یه‌كێك له دوو یاساكه بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم.
كۆی گشتی حزبه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان ده‌گاته (38) حزبی سیاسی، له‌وانه (17) حزبی سیاسی له هه‌رێمدا تۆمار كراون و به‌پێی یاسای حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان دۆخی سیاسی‌یان ڕێكخراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی لیستی پاڵیوراوه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان – عێراقیان كرد.