هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

دوێنێ چوارشەممە 22ی نۆڤەمبەری 2023، جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ هۆكار و بڕیارێك نییە بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لە دواخستن و ئەنجامنەدانی پرۆسەكە لە وادەی خۆی دەكەن.
گوتیشی: هەموو ئامادەسازییەك لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە و هەریەك لە سەرۆكوەزیران و سەرككۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا پاڵپشتی و هاوكاری تەواویان كردووین.
گوتەبێژەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق روونیکردەوە: "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراقیش بە هەمانشێوە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ گرفتێكی لەبەردەمدا نییە، لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیان ئەنجام دەدرێن".