پالێوراوی پارتی ئازادی توندڕه‌و له هه‌ڵبژاردنی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وت
"خیرت ویڵدرز" پالێوراوی پارتی ئازادی توندڕه‌وی دژی په‌نابه‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وت و له‌م قۆناغه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێ هاوپه‌یمانی پێك بهێنێت.
به ئه‌ژماردنی 98 له سه‌دی ده‌نگه‌كان "حزبی ئازادی" ناسراو به PVV به سه‌رۆكایه‌تی خیرت ویلدرز به به‌ده‌ستهێنانی 37 كورسی له كۆی 150 كورسی له پێشه‌وه‌یه.
حزبی "گه‌ل بۆ ئازادی و دیموكراسی" كه دوای ده‌ستله‌كاێشانه‌وه‌ی مارك ڕوت، په‌نابه‌رێكی كوردی له‌دایكبووی توركیای وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ناساند، توانی به به‌ده‌ستهێنانی 24 كورسی توانی پڵه‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ویڵدرز له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی گوتی: دڵنیام ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ركردایه‌تی بكه‌ین و ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌ین.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، سەرکەوتنی ویڵدەرز شەپۆلێكی سه‌رسوڕمان دەنێرێت بۆ سەرتاسەری ئەوروپا، چونکە هۆڵەندا ئەندامی دامەزرێنەری دامه‌زراوه‌یه‌كه کە دواتر یەکێتی ئەوروپای لێ به‌رهه‌مهات.
هەروەها لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پرسی په‌نابه‌ران ببوه پرسێکی سەرەکی، وایڵدەرزیش ڕۆژی چوارشەممە بە ڕوونی ڕایگەیاند: بەنیازە ڕووبه‌ڕووی "تسونامی پەنابەری و کۆچبەری" ببێته‌وه.
ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی چوونی په‌نابه‌ران بۆ هۆڵه‌ندا بۆ دوو هێنده زیادی كردووه، واته زیاتر له 220 هه‌زار كه‌س ڕوویان له‌و وڵاته كردووه ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكراین.
"حزبی ئازادی" له حزبه ڕاستڕه‌وه توندڕۆكانی دژی كۆچبه‌ری هۆڵه‌ندایه و به سه‌ركه‌وتنی ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی گرنگ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته و یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌بێت. ئه‌و حزبه به دروشمی دژه كۆچبه‌ری توانی سه‌رنجه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.