چەند لایەنێک سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشکەوتن

چەند لایەنێک سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشکەوتن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٣ ژمارەیەک سکاڵا و داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشکەوتن(حزب تقدم) کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی دەکات، ڕەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کردووە،. بەپێی بەڵگەنامەکە داواکارییەکان بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە کراون کە پارتی پێشکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای (BGR)ی ئەمریکی ئەنجامی داون و بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخستنە سیاسییەکان پارەی بۆ کۆمپانیاکە ناردووە.