دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەوتن (حزب تقدم)ی ڕەتكردەوە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەوتن (حزب تقدم)ی ڕەتكردەوە

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 3/12/2023، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەوتن (حزب تقدم) ڕەتكردەوە. بەپێی نووسراوێك كە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ئاڕاستەی (كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن/ فەرمانگەی كاروباری حزب و ڕێكخستنە سیاسییەكان)ی كردووە، داواكارییەكە ڕەت كراوەتەوە، چونكە پێچەوانەی حوكمەكانی ماددەی (32/یەكەم)ی یاسای حزبەكانە، هەروەها لە نووسراوەكەدا هاتووە كە ڕەچاوی ڕێكارە درۆستەكانی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبێكی سیاسی نەكراوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 30/11/2023، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەیەک سکاڵا و داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشکەوتن(حزب تقدم) کە (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی دەکات، بەتۆمەتی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیای (BGR)ی ئەمریكی و ناردنی پارە بۆیان، ئاڕاستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کردبوو.


 Download