ئه‌نجامی به‌رایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان

ئه‌نجامی به‌رایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان

ئاماده‌كردنی: سه‌كوان ئه‌رگوشی

ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) بوونیان هەیە و لە چوارچێوەی یەكێتییەكدا بەناوی ( یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێم) یەكیان گرتووە. ئەم یەكێتییە ڕێكخراوێكی ئابووری سەربەخۆی ناحكومییە. لەساڵی 2007 دامەزراوە و بەپێی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1993ی پەرلەمانی كوردستان كار دەكات.

رۆژی پێنجشەممە، 30-11-2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، لەم هەڵبژاردنەدا، 29هەزار و 684 کەس مافی دەنگدانی هەبوو. 86 كاندید كێبڕكێیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی 26 كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌ به‌رواری 16/4/2006 به‌ڕێوه‌چوو، (جگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ له‌ به‌رواری 24/7/2019 دامه‌زراوه‌ و یه‌كه‌م جاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌شداریی ده‌كات).

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. 95 سندۆقی دەنگدان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانرابوون.

پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی، هه‌فته‌یه‌ك بوار ده‌درێت بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵا و تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن. دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاو تانه‌كان (ئه‌گه‌ر هه‌بن)، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یێنرێت. پاشان، ئەنجومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان له‌ پارێزگاكاندا، سەرۆك و دوو جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی هەڵدەبژێرن. سەرۆك و جێگرە هەڵبژێردراوەكانی هەر چوار ئەنجومەنەكە، سەرۆك و دوو جێگر بۆ ( یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێم) هەڵدەبژێرن.

لە هەڵبژاردنی ئەم ئەنجومەنانەدا، تەنها ئەو كەسانە دەتوانن دەنگ بدەن كە ئەندامی كارای یەكێك لە ئەنجومەنەكان بن. لەم هەڵبژاردنەدا، ئافره‌تان به‌شدارییان له‌ دەنگدان و پاڵێوراو بوون بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نه‌كان كرد و چەند ئافرەتێك وەك پاڵێوراوی براوە و پاڵێوراوی یەدەگ سەركەوتن.

ڕێژه‌ی به‌شداریی بازرگانان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 46% (45.99%)ی كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.

ز

پارێزگا

ژمارەی دەنگدەر

ژمارەی بەشداربووان

ڕێژه‌ی به‌شداری

ژمارەی كاندید

ژمارەی كورسی

1

هەولێر

11565

4404

38%

33

13

2

سلێمانی

9617

3760

39%

26

13

3

دهۆك

7698

4905

63.7%

17

11

4

هەڵەبجە

804

584

72.6%

10

9

كۆی گشتی

29684

13653

45.99%

86

46

 

 

ئەنجامی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

ز

پاڵێوراوی براوه‌

ژمارەی دەنگ

1

گەیلان سەعید عزیز

2462

2

سالار سەڵاح خۆشناو

2351

3

شرین یەحیا خلیل

2233

4

مەعرووف عەزیز خان هەركی

2073

5

كامەران سەڵاح سعید باجگر

1995

6

خەلیل عەبۆ میرزا گۆڕان

1943

7

فەیسەڵ محەمەد رەسول گەردی

1923

8

لاوەند جەمال مستەفا مەموندی

1695

9

ئیسماعیل سەعید حاجی سورچی

1686

10

ئیبراهیم محەمەد ئاغا گەردی

1685

11

رەشید مستەفا میرخان هەركی

1582

12

كامەران محەممەد صالح

1425

13

رزگار عمر قادر سێنارە

1236

پاڵێوراوی یەدەگ

1

نیاز یوسف محەمەد

1164

2

سەردار عەزیز عومەر چیوەیی

1163

3

كامەران جەلیل خەلیل خەیات

1051

4

سەردار سەمەد ئەحمد ماجدی

1017

 

ئەنجامی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك

ز

پاڵێوراوی براوه‌

ژمارەی دەنگ

1

لەتیف عوسمان ئیسماعیل

2820

2

بەیار موسا ساڵح دوسكی

2640

3

حیکمەت ئەمین محمد ساڵح

2582

4

نێچیرڤان لەزگین سه‌لمان

2576

5

خالید حاجی سه‌لیم

2495

6

شوکری جەمیل نوری

2481 

7

هەڤاڵ محەممەد قاسم

2279

8

مەسعود سەعید قاسم

2253

9

مەسعود سلێمان حه‌سه‌ن هاجانی

2219

10

حوسێن عەلی محه‌مه‌د ئه‌رزی

2132

11

ئەفراز بەهجەت عه‌بدوڵڵا

2110

پاڵێوراوی یەدەگ

1

بەختیار حوسێن ئه‌حمه‌د

2081

2

هەوار نزار عادل دوسكی

1931

3

بەیان نایف عه‌بدولقادر

1715

4

قیدار دێوالی محه‌مه‌د

1700

5

سیروان ئه‌حمه‌د عیسا

1610 

6

حوسێن محەممەد ساڵح حسین

1266

 

ئەنجامی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

ز

پاڵێوراوی براوه‌

ژمارەی دەنگ

1

شێنێ ئختیار فارس

2337

2

نەوزاد غەفوور کەریم 

2273

3

بورهان عەلی عەبدولڵا

1825

4

عوبێد ئەحمەد سلێمان

1780

5

محەممەد رەسوڵ سەفرەیی

1699

6

ئارام زاهر ئەحمەد بابان

1674

7

ئەحمەد عەلی کەلاری

1548

8

بابان عوسمان عومەر

1522

9

سابر ئەمین حەمە موبڕەیی

1450

10

کازێو کاوە عەبدولڵا

1311

11

خالید محەممد عەلی ئەحمەد

1284

12

جەوهەر ستار کەریم

1239

13

بەهمەن عوسمان حەمەتاڵ

1133

پاڵێوراوی یەدەگ

1

عوسمان  فەتاح محێدین

1085

2

كەیوان عەلی محمد

1052

3

جەلال عەبدوڵڵا سۆفی سەعید

1040

4

عەتا رەجەب رەحمان

1020

 

 

ئەنجامی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هه‌ڵه‌بجه‌

ز

پاڵێوراوی براوه‌

ژمارەی دەنگ

1

پێشەوا ئەحمەد مه‌حمود

434

2

سەردار ئەمین فه‌تاح

356

3

بەرزان حەمەڕەشید نه‌جیب

346

4

تاهیر عیزەدین محه‌مه‌د

334

5

خەلیل هەیاس ڕه‌شید

321

6

بێستون کەریم ئه‌حمه‌د

309

7

رزگار قادر حه‌مه‌

203

8

عادل نەسرەدین كه‌ریم

296

9

زاید نەجمەدین محه‌مه‌د

317

پاڵێوراوی یەدەگ

1

شکۆ حەمە ئەمین فه‌ره‌ج

275