هەڵبژاردنی پارێزگاكان.. كۆمسیۆن وادەی كردنەوە و داخستنی بنكەكانی دەنگدانی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، وادەی كردنەوە و داخستنی بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ڕاگەیاند.
ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن( ئەلحەسەن قەبەس) بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند "یاسای هەڵبژاردن و روونە و تێیدا هاتووە كە دەنگدانی تایبەت تەنها بۆ ئاوارە و هێزە ئەمنییەكانە، هەر توێژێكی دیكەی وەك زیندانیان و ڕاگیراوان و نەخۆشەكان ناگرێتەوە" هەروەها ووتی "هەمان یاسا بەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا جێبەجێ دەكرێت".
قەبەس ووتی: "سەبارەت بەو عێراقییانەی لە دەرەوەی عێراقن، بەشداری لەم هەڵبژاردنەی پارێزگاكاندا ناكەن، ئاماژەی بەوە دا كە هەر لە دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە تا ئێستا، دەنگدانی دەرەوە بۆ هەڵبژاردنیان ئەنجام نەدراوە".
هەوەها ووتی:" سەبارەت بە پاڵێوراوان، 24 كاتژمێر بەر لە ڕۆژی دەنگدان، وادەی بانگەشەكردنیان كۆتایی دێت و دەبێتە بێدەنگیی هەڵبژاردن، وادەی دەنگدان لە كاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەكات تاكو كاتژمێر شەشی ئێوارە، جەختی لەوە كردەوە كە بابەتی درێژكردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران و بەپێی پێویستی دەبێت.
لەبارەی كارتی بایۆمەتریی هەڵبژاردن، قەبەس ووتی " كۆمسیۆن لەڕێگەی دەروازەكانی كە لە عێراقدا بڵاوكراونەتەوە و ژمارەیان 906 دەروازەیە، بەردەوامە لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری، لە كاتی دەوامی فەرمی و پاش دەوام وتەنانەت لە ڕۆژانی پشۆدا، بەردەوامن لە كاركردن. داوای لە هاونیشتمانییان كرد سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، چونكە یاسا دیاریكردووە كە تەنها لەڕێگەی كارتی بایۆمەتری، هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە: https://www.ina.iq/198863--.html