دادگای فیدڕاڵی؛ سكاڵای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكی ڕەتكردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانوونی یەكەمی 2023، دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا لە 18ی كانونی یەكەمی2023 لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەدا ئەنجام دەدرێت.
پێشتر بەشێك لە هەردوو پێكهاتەی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك، بە بیانۆی ناتەواوی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای كەركووك و داواكاری بۆ وربینیكردن لە تۆماری دەنگدەران، سكاڵایەكیان پێشكەش بە دادگای باڵای فیدڕاڵی كردبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە پارێزگاكەدا.