هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێكرد و له 15 پارێزگا، 285 كاندید بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18/12/2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. دووای ساڵی 2005 ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌نگدانی گشت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه، چونکە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لە دوای کاتژمێر 06:00 به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی ده‌كوژێنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد به گشتی و كه‌ركووك به تایبه‌تی چاره‌نووسسازه، چونکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەرکی هەڵبژاردنى پارێزگار، چاودێکریکردنى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانیان و پەسندکردنی پارەى پڕۆژەکانی پارێزگاکانیان لە ئەستۆ دەگرێت و كوردانی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەیانەوێت لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە کۆتایی به زوڵم و سته‌می پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوو بێنن كه دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بەسەریاندا سەپێندراوە.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی: 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر و ژمارەی گشتیی ناوەندەکانی دەنگدان: حەوت هەزار و 166 ناوەنده و ژمارەی گشتیی وێستگەکانی دەنگدان: 35 هەزار و 553 وێستگەیه.
28 پارتی سیاسی و 38 هاوپه‌یمانی به‌شداری ده‌كه‌ن. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید كردووه بریتییه له پێنج هه‌زار و 904 كه‌س.
ژمارەی کورسییەکان 285 کورسییه كه له‌م ژماره‌یه 75 کورسی بۆ کۆتای ئافره‌تانن و 10 كورسیش بۆ کۆتای پێکهاتەکان دیاری كراوه.