کۆمیسیۆن: ئەنجامی ژماردنی دەستی لەگەڵ ئەنجامی ئەلیکترۆنی هاوتایه
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی ژماردنی ده‌ستیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هاوتایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2023، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان میمۆری ستیكی له‌گه‌ڵ فۆرمی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی له ناوه‌ندی نیشتمانیی كۆمیسیۆن به‌ده‌ست گه‌یشت و ئه‌نجامی ژماردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی بۆ زیاتر له 35 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هاوتابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: كۆمیسیۆن ده‌ست ده‌كا به هاوتاكردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له ڕێگه‌ی میدیای گواستنه‌وه نێردراوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی سه‌ر میمۆری ستیك و كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕابگه‌یێندرێن.
دوێنێ دووشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەست پێكرد و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی پێهات و دەستبەجێ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.
لە هەڵبژاردنەكەدا پێنج ھەزار و 904 كاندید بۆ بەدەستھێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ڕكابەریان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، كه‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگدان و به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له به‌غدای پایته‌خت بووه، زۆرترین ڕێژه‌ش له پارێزگه‌ی كه‌ركووك بووه.
له به‌غدا رێژه‌ی ده‌نگدانی گشتی جگه له ده‌نگدانی تایبه‌ت، ته‌نیا 10% بووه، له كه‌ركووكیش ڕێژه‌ی ده‌نگدان 65% بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی داتا و ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراق 38% بووه.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له پارێزگه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه:-
كه‌ركووك 65%
نه‌ینه‌وا 55%
دیاله 40%
سه‌ڵاحه‌دین 57%
به‌غدا 10%
كه‌ربه‌لا 38.5%
نه‌جه‌ف 31%
بابل 37.7%
دیوانییه 40.33%
زیقاڕ 29%
واسیت 37%
میسان 27%
به‌سڕه 56%