كۆنگرهی نۆیهمی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان كۆتایی هات.
رۆژی پێنجشەممە، 21/12/2023، بە بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە)، لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر دهستیپێكرد.
رۆژی هەینی، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا (زیبا تەها)ی وەکو سکرتێری نوێی رێخکراوەکە هەڵبژارد.
لە کۆنگرەکەدا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان حەوت ئەندامی بۆ سکرتارییەتی رێکخراوەکە هەڵبژارد، کە دوویان لە سنووری هەولێر، دوو لە دهۆک، یەک لە سلێمانی، یەک لە کەرکووک و یەکێکیش خەڵکی سنووری شنگال بوو لە پارێزگای نەینەوا.
ناوی ئەوانەی لە کۆنگرەدا هەڵبژێردران:
- زیبا تهها، لە سنووری هەولێر - سكرتێری یهكێتی ئافرهتانی كوردستان
- شاناز محهمهد، لە سنووری هەولێر - ئەندام
- لیا سەیفەدین، لە سنووری سلێمانی - ئەندام
- زەری نەوزاد، لە سنووری دهۆک - ئەندام
- سوهام سهڵاح، لە سنووری دهۆک - ئەندام
-کەژاڵ هیدایەت، لە سنووری کەرکووک - ئەندام
- دلڤین خهلهف، لە سنووری شنگال - ئەندام
کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 21/12/2023 دەستیپێکرد و رۆژی هەینی 22/12/2023 لە دووەم رۆژیدا کۆتاییهات.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕێکخراوێکی مرۆییە لەبواری ئافرەتان کاردەکات لە کوردستان، ئەم ڕێکخراوە لە ١١/١٢/١٩٥٢ لەشاری سلێمانی لهسهر پێشنیاری بارزانیی نهمر دامهزرا، مەبەست لەدامەزراندنی ڕێکخراوەکە لەوساتەدا کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تواناکانی ئافرەتان بوو لەبەشداریکردنیان لە شۆرشی ئەیلول و پایە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیەکان. بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوەخۆی ڕێکخراوەکە پێویستە ھەر سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت بەڵام تاوەکو ئێستا تەنھا نۆ کۆنگرەی ئهنجامداوه، دەستەی دامەزرێنەرانی بریتیبوون له ھەریەکە لە بەڕێزان (درەخشان جەلال حەفید، سورەیای مەلای گەورە و ناجیە موستەفا فەندی و ناجیە میرزا غەفوور) بوون.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەماوەی تەمەنی خۆیدا نۆ کۆنگرەی بەستووە، کە بەمجۆرە بوون:
کۆنگرەی یەکەم:
یەکەم کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتان لە ساڵی ١٩٦٣.٢.١ بەشێوەیەکی نهێنی ئەنجامدراوە، بەهییە مەعروف کراوەتە سکرتێری ئافرەتان و ناوی یەکێتییەکە لە یەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی کوردستان، گۆڕدراوە بە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
کۆنگرەی دووەم:
لە رێکەوتی ١٩٧١.٤.١٨ یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە لە بەغدا کۆنگرەی دووەمی خۆی بەست و زەکیە ئیسماعیل حەقی بە سکتێر هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی سێیەم:
لە رێکەوتی ١٩٧٢.٤.٢٧ دا لە مەسیف سەڵاحەدین کۆنگرەی سێیەم بەسترا و زەکیە ئیسماعیل حەقی، بە سکرتێر هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی چوارەم:
لە رێکەوتی ١٩٩٧.٧.٢٧ لە شاری هەولێر لەژێر دروشمی یەکسانی بەسترا و شیرین ئامێدی بە سکرتێر هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی پێنجەم:
لە رێکەوتی ٢٠٠١.١٠.٢٧ لە شاری هەولێر لە ژێر دروشمی (ئاشتی، یەکسانی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی) بەسترا و شیرین ئامێدی بە سکرتێرهەڵبژێردرا.
کۆنگرەی شەشەم:
لە رێکەوتی ٢٠٠٧.٣.١٢ لەژێر دروشمی (پەرەپێدانی توانای ئافرەتان لەپێناو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان) لە هەولێردا بەسترا و دکتۆر کوردستان موکریانی بە سکرتێر هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی حەوتەم:
لە رێکەوتی ٢٠١٠.٨.٤ لە هەولێر، لە ژێر درووشمی (بەرەو کۆمەڵگایەکی مەدەنی و ئایندەیەکی پرشنگدارتر) دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و د.ڤیان سلیمان، بە سکرتێر هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی هەشتەم:
لە رێکەوتی ٢٠١٨.٤.٣ لەژێر ناوی (نیشتیمان) و بە دروشمی (تواناسازی ئافرەت، جڤاکی پێشکەوتوو) بە د. ڤیان سلیمان بە سکرتێر هەڵبژێردرا.
دوواین كۆنگرهش كۆنگرهی نۆیهم:
له ڕێكهوتی 21/12/2023 به بهشداری 142 نوێنهری ئافرهتان لهژێر دروشمی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستیپێکرد و زیبا تهها به سكرتێر ههڵبژێردرا.
سهرچاوه:
https://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=140362
https://www.nuche.net/post-9849.html