کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان 294 تانه‌ی بۆ دەسەڵاتی دادوەری ناردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان 294 تانه‌ی بۆ دەسەڵاتی دادوەری ناردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی کانوونی دووەمی 2024) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناردنی 294 تانه‌ی بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەش دا، کە هەموویان ئەمڕۆ تەواو دەبن.
عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ڕایگەیاند: "لە کۆی (329)، کۆمسیۆن 294 داواکاری بۆ دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردن ناردووە و لەم ڕۆژەدا هەموو پێداچوونەوەکان تەواو دەکات."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ڕۆژانە 24 کاتژمێر کار بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان دەکرێت و ئێمە بە پەرۆشین بۆ ئەوەی وەڵامەکان لەگەڵ لایەنە یاسایی و تەکنیکییەکاندا بن."
فەیسەڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەموو داواکارییەکان بابەتی وردبوونەوە و سەرنجدان بوون و کادیرەکانمان ئەوپەڕی وزەی خۆیان بۆ نووسینی وەڵامەکان بەکار هێناوە."
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی 2024، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کە یەکەم پێداچوونەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری دەنێردرێت.
عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە بەیاننامەیەکدا گوتی: "یەکەم کۆمەڵە وەڵاممان نارد بۆ دەستەی دادوەری" و ئاماژەی بەوەش دا کە: "کۆی پێداچوونەوە پێشکەشکراوەکان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گەیشتە 329 داواکاری."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی هەموو داواکارییەکان تەواو بکەین، بۆ ناردنیان بۆ ئەنجوومەنی دادوەری.“
سه‌رچاوه‌: https://www.basnews.com/so/babat/835147