ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بۆ KDP: به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان داوه‌ته كۆمسیۆن
به‌رپرسی به‌شی یاسایی له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان داوه‌ته كۆمسیۆن و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رئه‌نجامی تانه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.
هاوار محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رئه‌نجامی تانه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخرێته ڕوو و یه‌كلا بكرێته‌وه، ئێمەش به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان له‌سه‌ر پێشێلكاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشکەش کردووە، چونكه به لای ئێمه‌وه به‌شێكیان جێگای گومانن، بۆیە به‌ڵگه‌مان داوه‌ته كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌سه‌ر جۆر و شێوه‌ی پێشێلكارییه‌كان، بۆ نموونه له هه‌ندێك وێستگه‌ی ده‌نگدان له كه‌ركووك له‌جیاتی ساڵی 2023، ساڵی 2018 له شریتی ده‌نگدانه‌كه نووسراوه، ئه‌مەش گومانه‌كان زیاتر ده‌كات كه بۆچی به‌رواری ساڵه‌كه گۆڕاوه".
ناوبراو دەشڵێ: "ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه كه ساڵێكی شووم و ته‌واو خراپ بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه له‌و ساڵه‌دا ئاشكرایه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چۆن بووه له عێراق، به تایبه‌ت له كه‌ركووك، بۆیە وه‌ك پارتی چاوه‌ڕوانین ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و تانانه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كان، ده‌رگای پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان واڵا ده‌بێت، بە تایبەت له‌گه‌ڵ حزبه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان".