هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوتە گەڕی دووەمەوە
ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 13/1/2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوویەوە. یەكێك لە بڕگەكانی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن بوو بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی( سەرۆكی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران) كە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەندامبوونی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەشێنرایەوە. لە كۆی 329 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، 314 ئەندام ئامادەی دانیشتنەكە بوون. پێنج پەرلەمانتار كاندید بوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. هیچ كاندیدێك نەیتوانی زۆرینەی (1+50%)ی دەنگەكان بەدەست بێنێت، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەن چووە گەڕی دووەمەوە.
ئەنجامەكانی گەڕی یەكەم بەمشێوەیە بوون:
1- شەعلان ئەلكرەیم (152) دەنگ.
2- سالم ئەلعیساوی (97) دەنگ
3- مەحموود ئەلمەشهەدانی (48) دەنگ
4- عامر ئەلجابر (6) دەنگ
5- تەلال ئەلزەوبەعی (یەك ) دەنگ
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا، كێبڕكێیەكە لە نێوان هەردوو كاندید ( شەعلان ئەلكرەیم و سالم ئەلعیساوی)دا دەبێت.