ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 1/2/2024، پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەران دەستپێدەكاتەوە
بەپێی نووسراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری (وەلید خالد عەباس)، ئاڕاستەی سەرجەم نووسینگەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگاكاندا (بە هەولێر و دهۆك و سلێمانییەوە) كراوە، داوا لە نووسنگەكان كراوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 1/2/2024 دەست بكرێتەوە بە پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەران و تاكو بەرواری 20/2/2024 بەردەوام دەبێت. پرۆسەكە تەنها بیست ڕۆژ دەخایەنێت.