بەرپرسی نوێی بەشی ھەڵبژاردن دەستبەکار بوو
دوابەدوای بڕیاری سەرکردایەتیی پارتیمان لەمەڕ دیاریکردنی ھەڤاڵ جەعفەر ئێمینكی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ئەمڕۆ 8/2/2024 بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (مه‌حموود محه‌مه‌د) ــ ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ــ و هەڤاڵ د. ھێمن ھەورامی ــ بەرپرسی بەشی ڕێکخستن ــ و ھەڤاڵ ئەڤین ھروری و ھەڤاڵ سەگڤان ھاڵۆ ــ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری بەشی کارگێری و دارایی و ھەڤاڵانی بەش، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ھەڤاڵ جەعفەر ئێمینكی وەک بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردن لە شوێنی ھەڤاڵ ڕێبوار یەڵدا ــ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان دەستبەکار بوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ مامۆستا ڕێبوار كه له ماوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی به‌شی هه‌ڵبژاردن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و له خۆبوورده‌یی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێ گه‌یاندووه. كاك مه‌حموود محه‌مه‌د و د. هێمن هه‌ورامی باسیان له هه‌ماهه‌نگی و ڕۆڵی گشت ئۆرگانه‌كانی پارتیمان و به‌شی هه‌ڵبژاردن كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ڕێ و ڕه‌سمێكی شایسته‌دا له به‌شی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتیمان هه‌ڤاڵ مامۆستا ڕێبوار له شوێنی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و به‌شه ده‌ست به‌كار بوو.