سیروان ڕۆژبیانی له پشكی پارتی وەکو جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژێردرا
دوێنێ 10/2/2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و ھەردوو جێگری پارێزگار ههڵبژێردران و سیروان ڕۆژبهیانی وهك جێگری یهكهمی پارێزگاری نهینهوا و عومەر نامیق مۆلە لە لیستی ناسنامەی نیشتمانی، بە جێگری دووەمی جێگری پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە دانیشتنی یهكهمی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. ئەحمەد حاسوود بە سەرۆکی ئەنجوومەن و محەممەد جبووری بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا 29 کورسیی هەیە، لەو ژمارەیە لە هەڵبژاردنی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023:
فراکسیۆنی نەینەوا لیئەهلیها 5 کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان 4 کورسی
هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی و سیادە 3 کورسی
هاوپەیمانیی تەقەدووم 2 کورسی
حەسمی نیشتمانی 2 کورسی
هاوپەیمانیی حەدبا 2 کورسی
هەویەی وەتەنی 2 کورسی
ئتیحاد ئەهل نەینەوا 2 کورسی
عەزمی عێراق و حیزبی وەتەنی تەجدید ههریهكه و کورسییەکیان بەدەستهێنا، ئهمه جگە لەو سێ کورسییەی بۆ پێکهاتەکانی شەبەک، ئێزدی و کریستیان تەرخانکرابوون.