ئەنجامی بهرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان ڕاگەیەندرا
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان ئەنجامی سهرهتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستانی ڕاگەیاند و پارتە سەربەخۆکانی سەر بە عمران خان توانیان ١٠١ کورسی بەدەست بهێنن.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان ئەمڕۆ (یەکشەممە) دوای سێ ڕۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان، ئەنجامی سهرهتایی ڕاگەیاند.
هەروەک پێشبینی دەکرا، حزبه سەربەخۆکان کە زۆربەیان لەلایەن عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانەوە پاڵپشتی دەکران، توانیان 101 کورسی بەدەستبهێنن، بەپێی ههواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ؛ پارتی "کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان Pakistan Muslim League" بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو "نەواز شەریف" بە 75 کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها پارتی "گەلی پاکستان" بە سەرۆکایەتی "بیلاوێل بوتۆ زەرداری" (وەزیری دەرەوەی ئێستا و کوڕی بێنەزیر بوتۆ) 54 کورسی بەدەستهێنا .
بزووتنەوەی یەکگرتووی (MQM) کە بنکەکەی لە شاری کەراچییە، بە بەدەستهێنانی ١٧ کورسی.
هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی پێنجشەممە (٨ی شوبات) لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە حزبی تەحریكی ئینساف ڕێگەی پێنەدرا بەشداری ئەو کێبڕکێیە بکات و عمران خانیش بەهۆی دەیان تۆمەتەوە (لە کاتی کودەتایەکی سیاسی) لە زینداندا بوو، بۆیە ئەو حزبە بڕیاریدا کاندیدەکانیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بهشداری له ههڵبژاردن بكهن.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی سیاسی پاکستاندا نوێنەرانی سەربەخۆ (زۆرینەی لایەنگرانی عمران خان) توانیان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنن، بەڵام پێناچێت بتوانن سهربهخۆ حکومەت پێکبهێنن.